دێولان؛ بانگهێشتکردن و دەسبەسەرکرانی شادی ئەمیری و عەلی فەتحی

12:25 - 25 بەفرانبار 2722

ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەفرانبار، شادی ئەمیری لە چالاکانی مەدەنیی شاری دێولان بانگهێشتی دادگای ئەو شارە کرا و عەلی فەتحی هاوژینی شادی ئەمیریش لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شادی ئەمیری پاش پێڕاگەیاندنی تۆمەتەکەی بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: عەلی فەتحی لە کاتی بەدواداچوونی دۆسییەی هاوژینەکەی لە دادگای دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و  بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی عەلی فەتحی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.