سنە؛ بەردەوامیی دەسبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی کەیوان زەندکەریمی

19:21 - 24 بەفرانبار 2722

لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەیوان زەندکەریمی" تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی شاری سنە، پاش دەسبەسەرکرانی، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون لەمەڕ چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو خۆیان دەبوێرن.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ناوەندی دەسبەسەرکردنی کەیوان زەندکەریمی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپایە.

کەیوان زەندکەریمی لە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانبار، لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزراوە.