ناڕوونی چارەنووسی ٥٠ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار لە زیندانی نەغەدە
٥٠ هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار لە زیندانی نەغەدە چارەنووسیان ناڕوونە و لە زیندانی ئەو شارە دان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژێکدا لەگەڵ کوردپا شوناسی ئەو ٥٠ هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوەی "جەماڵ عەلیزادە، باپیرە بەرزە، محەممەد ئەرشەد، حاسڵ قەدوو، فەریدوون نەبی، کەیوان نەبی، محەممەد ئیسماعیلی، ئەردەڵان چۆدار، موبین ئەحمەدی، هێمن ئارمەند، سیامەند عەزیزی، زانا خۆشامەن، جەعفەر عەباسی، سەیامەند عەزیزی، ئیسماعیل خزری، سۆران خزری، جووتیار ئەشرەفزادە، داود ڕەسووڵدارا، فەخرەدین دلێر، ڕەحمان ڕەحمانزادە، ناسر داڵە، ئەیووب ئیسماعیلی، مستەفا ساغری، کەماڵ هاشمی، جەلال تەباک، کوورش ئینتزاری، خوسرەو هیدایەتنژاد، سەلاح محەممەدی، یاسر ڕەسووڵی، سۆران خزری، شوانە بۆرکە، محەممەد سوهرابی، موراد ڕاسخی، خالق هوشیار، یوونس شەوکەت، قادر پاکنیهاد، خزر محەممەدی، محەممەد شێخاڵی، هوشمەند بیدخام، کاوە مەولوودی، سەعید خزرزادە، سەنعان لاهیجانی، سابیر خانپایە، هادی بەهمنیار، کامیار قۆرخچی، شێرزاد ئازەربەرزین، مستەفا غەنیپوور، شارام زەینالی. محەممەد محەممەدیئەسڵ و زانا محەممەدیئەسڵ"، ڕاگەیەندووە.
بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، دادستانی شاری پیرانشار و بەرپرسی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، لەگەڵ ئازاد کردنی ئەو هاووڵاتییانە بە دانانی بارمتە دژایەتیی و هەتا ئێستا لەگەڵ ئازادکردنی ئەوان ڕەزامەندی دەرنەبڕیووە.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها ئەوەشی خستە ڕو: دادگا بۆ ئازادی کاتیی ئەو هاووڵاتییانە داوای بارمتەی قورس دەکات.
ئەو ٥٠ هاووڵاتییە بەهۆی پشتیوانی و بەشداریی لە خۆپێشاندانەکانی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ و پیرانشار، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.