ڕاپەڕینی سەرتاسەری؛ ٧ هاووڵاتی سەرجەم بە ٦٤ ساڵ و ٩ مانگ زیندان مەحکووم کران
ئیسماعیل تەجەلا تەمەن ٢٢ ساڵ کوری محەممەد، عەلی بەخشووری تەمەن ٣٨ ساڵ کوڕی ڕەسووڵ، هیوا محەممەدی تەمەن ٣٢ ساڵ کوڕی عەبدوڵلا، ئارام خالیدینەسەب تەمەن ٢٣ ساڵ کوڕی جەلال، عەلیڕەزا محەممەدی ئەرشەد تەمەن ٢٢ ساڵ کوڕی ئیبراهیم، ئیحسان گوڵابی تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی خالید و محەممەد (دیاکۆ) ئیبراهیمی تەمەن ٢٩ ساڵ کوڕی عەزیز خەڵکی "پەسوێ"، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی پیرانشار، سەرجەم بە ٦٤ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی مەحکووم کران.
بەپێی حوکمی داسەپاو، ئیسماعیل تەجەلا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" بە ٢ ساڵ و ٨ مانگ زیندان، "کۆبوونەوە و تەبانی بە دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران" بە ٣ ساڵ و ٧ مانگ زیندان و "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی گرووپە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران" بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کراوە، ئارام خالیدی بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" بە ٢ ساڵ و ٨ مانگ زیندان، "کۆبوونەوە و تەبانی دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران" بە ٣ ساڵ و ٧ مانگ زیندان و "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندی گرووپە دژبەرەکانی ئێران" بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کراوە، عەلیڕەزا محەممەدی ئەرشەد بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" بە ٢ ساڵ و ٨ مانگ زیندان، "کۆبوونەوە و تەبانی لە دژی بەرژەوەندیی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران" بە ٣ ساڵ و ٧ مانگ، "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی گرووپە دژبەرەکانی ئێران" بە ٨ مانگ زیندان مەحکووم کراوە، عەلی بەخشووری بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" بە ٥ ساڵ زیندان، "کۆبوونەوە و تەبانی لە دژی بەرژەوەندیی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران" بە ٥ ساڵ زیندان، "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی گرووپە دژبەرەکانی ئێران" بە ساڵێک و بە تۆمەتی "فیلم هەڵگرتن لە شوێنە دەوڵەتییەکان" بە ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە، ئیحسان گوڵابی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" بە ٥ ساڵ زیندان، "کۆبوونەوە و تەبانی لە دژی بەرژەوەندیی ئەمنییەتیی نەتەوەیی ئێران" بە ٥ ساڵ زیندان، "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی گرووپە دژبەرەکانی ئێران" بە ساڵێک و "فیلم هەڵگرتن لە شوێنە دەوڵەتییەکان" بە ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە، محەممەد ئیبراهیمی بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" بە ٥ ساڵ زیندان، "کۆبوونەوە و تەبانی لە دژی بەرژەوەندیی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران" بە ٥ ساڵ زیندان، "پڕوپاگەندە دژی نیزام لە بەرژەوەندیی گرووپە دژبەرەکانی ئێران" بە ساڵێک و "فیلم هەڵگرتن لە شوێنە دەوڵەتییەکان" بە ٣ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە و هیوا مەحموودی بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران" بە ٢ ساڵ زیندان، مەحکووم کراوە.
بەپێی یاسایی زۆری حوکمەکەکان، زۆرترین سزا بۆ ئەو ٧ هاووڵاتییە شیاوی جێبەجێکردنە.
ئەو هاووڵاتییە ناڕازییانە لە ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەر لە پەیوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، کرابوون.
ئەو ٧ هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزران و لە ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەر، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: ئارام خالیدینەسەب، ئیحسان گوڵابی، محەممەد ئیبراهیمی، عەلی بەخشووری، عەلیڕەزا محەممەدی ئەرشەد و ئیسماعیل تەجەلا