جەواد ئایاتی بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا

11:39 - 24 بەفرانبار 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "جەواد ئایاتی" خەڵکی شاری مەهاباد بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کرابوو.

جەواد ئایاتی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ و پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرابوو.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، ئەو هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئە هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.