هاووڵاتییەکی سەردەشتی لە زیندانی ئەراک لە سێدارە درا

16:30 - 22 بەفرانبار 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "ئازاد دادوەند" تەمەن ٤١ ساڵ، کوڕی ئەبووبەکر خەڵکی شاری سەردەشت، لە زیندانی ئەراک جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ئەراک کرابوو.

ئازاد دادوەند لە ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ساڵی  ١٣٩٩ بە تۆمەتی "بەشداری لە هەڵگرتن و ڕاگرتنی ماددەی سڕکەر" دەسبەسەر و هەر بەو تۆمەتە لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەراکەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن میدیا فەرمییەکانی ئێرانەوە بە میدیایی نەکراوەتەوە.