هاووڵاتییەکی بانەیی لە زیندانی ئەراک لە سێدارە درا

11:23 - 22 بەفرانبار 2722

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "کەیوان ئەمینی تەوەکول" تەمەن ٤٢ ساڵ کوڕی محەممەدئەمین خەڵکی شاری بانە، لە زیندانی ئەراک جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

کەیوان ئەمینی لە ڕێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٩ بە تۆمەتی "بەشداری لە هەڵگرتن و ڕاگرتنی ماددەی سڕکەر" دەسبەسەر و هەر بەو تۆمەتە لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئەراکەوە، بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

ناوبراو خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە.