خدر محەممەدی، چالاکی مەدەنی بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا

11:13 - 22 بەفرانبار 2722

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بەفرانبار، خدر محەممەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی، هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی هەینی ٤ی سەرماوەز، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی خدر محەممەدی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.