زیندانی نەغەدە؛ قادر پاک‌نەهاد، چالاکی مەدەنی بە دانانی بارمتەی ٩ میلیارد تمەنی ئازاد کرا

11:09 - 22 بەفرانبار 2722

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بەفرانبار، قادر پاک‌نەهاد، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتەی ٩ میلیارد تمەنی لە زیندانی نەغەدە، ئازاد کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندان ئازاد کراوە.

قادر پاک‌نەهاد بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرابوو و پاش لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی نەغەدە، کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

ئەو چالاکە مەدەنییە ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

قادر پاک‌نەهاد بە شێوەی بەردەوام بەهۆی چالاکییەکانییەوە لە ئەنجومەنە مەدەنییەکان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی قادر پاک‌نەهاد، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.