زیندانییەکی خەڵکی ورمێ لە کەرەج لە سێدارە درا

13:51 - 20 بەفرانبار 2722

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "پەیمان عەرەب گێچە" کوڕی موسلێح خەڵکی گوندی "گێچە"ی ناوچەی سۆمای ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی  پەیوەندییدار بە "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرا.

 ناوبراو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی کەرەج، گوێزرابووەوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی دوو زیندانی بە ناوەکانی "ڕەشید لەوەندپوور خدری" و "خالق خزرزادە" خەڵکی ورمێ و پیرانشار، لە زیندانەکانی کەرەج و بەندەرعەباس، جێبەجێ کرابوو.