سنە؛ فواد سەلیمی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

09:57 - 19 بەفرانبار 2722

دوێنێ یەکشەممە ١٨ی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی "فواد سەلیمی" بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردن لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

"سەلیمی" لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەستپێڕاگەییشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لاوە کوردە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە دوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزرابوو.

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەز، فواد سەلیمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزرابوو.

تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی "سەلیمی"، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.