کورتەیەک لە ژیاننامەی هەژار مام خوسرەوی لە گیانلەدەستداوانی ناڕەزایەتییەکانی بۆکان
هەژار مام خوسرەوی، کوڕی ڕەزا و لەدایکبووی گوندی "هورت کەند"ی شاری بۆکانە. ئەو لە ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانباری ساڵی ١٣٨١ی هەتاوی، لەگەڵ خوشکە دووانەکەی بە ناوی "هێرۆ" لە نەخۆشخانەی بۆکان لەدایک بوون.
هەژار هەتا پۆلی شەشی سەرەتایی لەگەڵ بنەماڵەکەی لە گوندی "هورت کەند" نیشتەجێبوون.
دواتر بنەماڵەکەی بۆ درێژەدان بە خوێندنی کوڕەکەیان بۆ شاری بۆکان کۆچ دەکەن و لە گەڕەکی "مەجبوورئاوا"ی ئەو شارە نیشتەجێ دەبن.
هەژار مام خوسرەوەی هەتا قوناغی دواناوەندی و پۆلی ١١ لە ڕشتەی مێکانیک درێژە بە خوێندن دەدات و دواتر لەگەڵ بنەماڵەکەی بە کاری کشتوکاڵ خەریک دەبێت.
هەژار بەهۆی پێگەی کۆمەڵایەتیی بنەماڵەکەی بە ورەی شوناسخوازی فرچکی گرتووە و هەر لە منداڵییەوە ئەویان بە هێماکانی سەرکەوتن لە سەر دەستی دەناسییەوە.
هەژار مام خوسرەوەی ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەر، پاش بەشداری لە ڕێوڕەسمی شایی و هەڵپەرکێ، دەچێتە ڕیزی خۆپێشاندەرانی شاری بۆکانەوە و بە چەکی سازماندراوی یەکێک لە دەستوپەیوەندییەکانی سپا (جاش) بە ناوی "قالەڕەش"ی دەکوژرێ.
ئەو بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە، پاش کاتژمێرێک لە گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست دەدات و بنەماڵەکەی لە ژێر گوشاری توندی هێزە ئەمنییەتی - سەرکوتکەرەکان، دەسبەجێ کاتژمێر ١١ شەو، ئەسپەردەی خاکی دەکەن.
بنەماڵەی هەژار مام خوسروەی هەتا ئێستا لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەتی - سەرکوتکەرەکاندان.