شیلان ڕەشیدزادە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە ڕاگوێزرا

12:07 - 18 بەفرانبار 2722

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار، شیلان ڕەشیدزادە، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری ژمێریاریی زانکۆی پەیام‌نووری سەقز، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە، کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، شیلان ڕەشیدزادە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، گواستنەوەی خۆی بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە، ڕاگەیاندبوو.

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەر، ئەو خوێندکارە کوردە لە دەرەوەی ماڵەکەیان بەبێ بەڵگەی یاسایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی، ڕوون بووەتەوە کە دەسبەسەر کراوە.

هەتا ئیستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو چالاکە مەدەنییە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.