پیرانشار؛ لاوێکی کورد بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا

12:01 - 18 بەفرانبار 2722

هاووڵاتییەکی پیرانشاری بە ناوی "عەلیڕەزا (ماردین) ڕەسووڵیان‌پوور" تەمەن ١٩ ساڵ کوڕی ئیبراهیم، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی  دادوەر "ئەمیر محەممەدی" بە ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

دادگا ئەو لاوەی بە "کۆبوونەوە و تەبانی دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی" مەحکووم کردووە و ئەو حوکمەش لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بەو هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە.

ماردین ڕەسووڵیان‌پوور لە ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەز، بەبێ دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەری دیاریکراو، لە لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ٢ی شاری پیرانشار، دادگایی کراوە.

عەلیڕەزا ڕەسووڵیان‌پوور لە ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و پاش لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سپای پیرانشار، بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوو.

ناوبراو ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەز بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرابوو.