مەهاباد؛ هۆیار زەهابی بە "کۆبوونەوە و تەبانی" تۆمەتبار کرا

11:42 - 18 بەفرانبار 2722

هۆیار زەهابی تەمەن ١٧ ساڵ، کوڕی ئەیووب خەڵکی مەهاباد، لەلایەن لقی ٣ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "یاسر گوزەلی" بە "کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان دژی ئەمنییەتی ناوخۆ و دەرەوە"، تۆمەتبار کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لقی ٣ی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی مەهاباد، بۆ ئازادیی کاتیی ئەو لاوە، بڕی ٥ میلیارد ڕیاڵ بارمتەیان دیاری کردووە.

هۆیار زەهابی لە ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانبار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە و لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ورمێدایە.