مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ ماوەی ٨٤ ڕۆژە دەسبەسەر کراوە

16:23 - 16 بەفرانبار 2722

ئێحسان محەممەدی تەمەن ١٦ ساڵ کوڕی ئیبراهیم و مریەم، خەڵکی گوندی ئەمیرئاوای شنۆ، ڕۆژی ٢١ی ڕەزبەری ١٠٤١ بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و لەو کاتەوە دەسبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردپای ڕاگەیاند: ئەو مێرمنداڵە پاش ماوەیەک بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ورمێ کراوە و لە ماوەی لێپرسینەوەکەیدا، ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

ئێحسان محەممەدی لەو ڕێکەوتەوە هەتا ئێستا دەسبەسەر و لە کانوون و ئێسڵاح و تەربییەتی ورمێدایە.