نەغەدە؛ ئیسماعیل خزری بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

16:12 - 16 بەفرانبار 2722

ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی بەفرانبار، ئیسماعیل خزری کوڕی محەممەدئەمین خەڵکی گوندی "گردکشانە"ی شاری پیرانشار، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی نەغەدە، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی بێبەری کرابوو.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، ئیسماعیل خزری بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرابوو و لە تۆمەتی‌وەپاڵدراوی هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.