لە سێدارەدانی زیندانییەکی سەڵماسی لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج

17:36 - 15 بەفرانبار 2722

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "ڕۆستەم عەباس‌زادە قزڵکەند" تەمەن ٤٥ ساڵ، کوڕی مەجید خەڵکی گوندی "قزڵکەند" سەر بە شاری سەڵماس لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج، جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

ئەو زیندانییە چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندییدار بە "ماددە هۆشبەرەکان" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

ڕۆستەم عەباس‌زادە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.