زیندانییەک لە زیندانی ماکۆ لە سێدارە درا

17:18 - 11 رێبەندان 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "ئیسماعیل کەچلانلوو"، لە زیندانی ماکۆ جێبەجێ کرا.

ئەو زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

ئیسماعیل کەچلانلوو خەڵکی شاری شووتە.

هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە، لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکان یان میدیا ناخۆییەکانی ئێرانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.