کامێران؛ ژنێک لەلایەن هاوسەری پیشوویەوە کوژرا
17:12 - 11 رێبەندان 2722
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندان، کاتژمێر ١١ی سەرلەبەیانی، ژنێکی گەنج بە ناوی "ڕزوان نەدیمی" کچی مەحموود، خەڵکی گوندی "زیویە"ی کامێران بە تەقەی هاوژینە پێشووەکەی، کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عادڵ فەرەجوڵڵاهی هاوژینی ڕزوان، گیرۆدەی ماددەی سڕکەر بووە و ڕزوان دوو ساڵ پێش لە ناوبراو جیا بووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: عادڵ فەرەجوڵڵاهی بە تەقەکردن لە سەر، سک و لاقی ڕزوان، بووە بە هۆی کوژرانی هاوژینە پێشووەکەی.
سەرچاوەیەی ئاگاداری کوردپا دەڵێت: تەرمی ڕزوان نەدیمی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سینای شاری کامێران و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
ڕزوان نەدیمی تەمەنی ٢٦ ساڵ بووە و کچ و کوڕێکی هەبووە.