سنە؛ کەژاڵ خالیدیان دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئەماکن دەسبەسەر کرا

16:55 - 11 رێبەندان 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی "کەژاڵ خالیدیان" خەڵکی شاری سنە، پاش بانگهێشتکرانی بۆ ئیدارەی ئەماکنی ئەم شارە، دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە لە دەستپێڕاگەشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کراوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی کەژاڵ خالیدیان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.