مەهاباد؛ دەسبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی حامید کام‌دژ

10:39 - 10 رێبەندان 2722

حامید کام‌دژ کوڕی واحید خەڵکی گوندی "ئیندرقاش"ی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٢ ڕۆژ بە سەر دەسەسەرکرانیدا، هەروەها لە دەسبەسەریدایە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە هەتا ئێستا لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندیی تلفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لەو بنەماڵەیە، بنەماڵەی کام‌دژ لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی کوڕەکەیان، بێئاگان.

ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانبار، حامید کام‌دژ بەبێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرابوو.

هەتا ئێستا، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەک بە ئاژانسی کوردپا نەگەیشتووە.