ئازار و ئەشکەنجەی کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود

17:20 - 15 بەفرانبار 2722

کۆڵبەرێک بە ناوی "ئارش محەممەدی" خەڵکی شاری پاوە، لە سنووری نەوسوود لەلایەن ‌هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە ئازار و ئەشکەنجە کراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیی پاش ئازار و ئەشکەنجەی ئەو کۆڵبەرە، دەستییان بە سەر شتومەکەکەیدا، گرتبوو.

 ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانباریش، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئارام محەممەدی" تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی شاری سەوڵاوا، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە سنووری نەوسوود، گیانی لەدەست دابوو.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ساڵی ٢٠١٢ هەتا ساڵی ٢٠٢٢، سەرجەم ١٨٤٩ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژران و بریندار کراون.