سنە؛ ڕەفیق سەلیمی بە "افساد فی الارض" تۆمەتبار کرا

21:12 - 9 رێبەندان 2722

ڕەفیق سەلیمی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە کە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە "افساد فی الارض" تۆمەتبار کرا.

یەکێک لە نزیکانی ئەو هاووڵاتییە لەو پەیوەندییەدا، بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند: ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندان، بنەماڵەی ڕەفیق سەلیمی بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی ناوبراو سەردانی دادگایان کردبوو، بەوانیان ڕاگەیاندووە کە ئەو هاووڵاتییە بە "افساد فی الارض" تۆمەتبار کراوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، ڕەفیق سەلیمی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ئەو شارە، ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی، بێبەری کراوە.

ناوبراو لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ ئازار و ئەشکەنجە درابوو.

ڕۆژی دووشەممە ٧ی سەرماوەز، ڕەفیق سەلیمی، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، کرابوو.