سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا
17:08 - 9 رێبەندان 2722
ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندان، سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەو هاووڵاتییە لە کاتی بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەندامانی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لە دادگای ئینقلابی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، سۆما پوورمحەممەدی و سەیوان ئیبراهیمی، لە ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.
هەروها ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی سەرماوەز، ئیدریس مینبەری، چالاکی مەدەنی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی - کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.