شاهۆ حوسێنی هونەرمەندی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

16:16 - 8 رێبەندان 2722

ڕۆژی شەممە ٨ی ڕێبەندان، شاهۆ حوسێنی، هونەرمەندی کوردی خەڵکی پاوە بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە دەسبەسەری ئازاد کرا.

ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندان، ئەو هەنەرمەندە کوردە پاش بڵاوکردنەوەی گۆرانی "بێلاچاو" لە پشتیوانی لە ڕاپەڕینی سەرتاسەری و دروشمی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

شاهۆ حوسێنی بەبێ بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیدا، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.