ساری؛ هاووڵاتییەکی کورد چارەنووسی پاش دەسبەسەرکرانی ناڕوونە

15:49 - 8 رێبەندان 2722

لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "محەممەد شەمس" تەمەن ٢١ ساڵ، کوڕی فەرهاد خەڵکی بەخشی قوتووری خۆی، کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ساری، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کراوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو هاووڵاتییە کوردە دوو مانگ پێش لە کاتی خۆپیشاندانەکانی شاری ساری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

هەتا ئێستا لە تۆمەتی‌ وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.