سێ هاووڵاتی لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

12:16 - 7 رێبەندان 2722

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئەسکەندەر بەردڕێز"، "شارام عەلیخانی" و "خەلیل ئەمینی" خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

ئەو سێ هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا، لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان، بێبەری کراون.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وپاڵدراو دژی ئەو سێ هاووڵاتییە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.

وێنە: خەلیل ئەمینی، ئەسکەندەر بەردڕێز و شارام عەلیخانی