ژمارەی لە سێدارەدراوەکان لە کرماشان گەیشتە ٢ کەس

17:00 - 15 بەفرانبار 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "سەعدوڵڵا کەریمی سەرێنی" خەڵی گوندی "سەرێن" سەر بە ناوچەی "عوسمانوەند"ی کرماشان، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان، جێبەجێ کرا.

ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٤٢ ساڵەیە، دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتن"ی برای هاوژینەکەی دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزاییەوە حوکمی لەسێدارەدانی بە سەردا، سەپابوو.

ئەو زیندانییە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بەفرانبار، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانەکەی لەگەڵ زیندانییەکی دیکە بە ناوی "فەرهاد کەریمی" کوڕی محەممەد عەزیز خەڵکی گوندی "کۆمەرە"ی شاری پاوە، بۆ ژووری تاکەکەسی گو‌ێزرابوونەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی بەفرانبار، حوکمی لەسێدارەدانی فەرهاد کەریمی لە زیندانی کرماشان، جێبەجێ کرابوو.