200 هەزار منداڵی ئێرانی لە خوێندن بێبەرین
13:21 - 13 رەشەمه 2711
كوردپا: لێپرسراوێك لە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان رایگەیاند، لەوڵاتی ئێراندا 200 هەزار منداڵ لە خوێندن بێبەشن.
فاتمە قوربان وتی: بەپێی تەرحێك كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی حكوومەتی ئێران بە سەرجەم پارێزگاكان راگەیەنراوە، پێویستە ئەو منداڵانەی كە لە خوێندن بێبەریینە شناسایی بكرێن.
فاتمە قوربان وتیشی، ئاماری راستەقینە هەتا سێمانگی دیكە بڵاو دەكرێتەوە بەڵام پێشبینی ئەوە دەكرێكە 200 هەزار منداڵ لە سەرانسەری ئێراندا لە خوێندن بێبەریی بن.
ئەمە لە حاڵێكدایە كە یەك لەو درووشمانەی كە دەوڵەتی نۆیەم خستبوویە ناو بەرنامەی كاری خۆیەوە، بنبڕ كردنی نەخوێندەواری و دابین كردنی ئیمكاناتی خوێندن بۆ هاووڵاتیان بوو.
فاتمە قوربان لە لێداونێكدا بۆ هەواڵدەریی ئیسنا هۆكاری بێبەری بوونی ئەو 200 هەزار منداڵەی لە خوێندن گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە زۆربەی ئەو كەسانە لە ناوچە شاخاوییەكان ژیان بەسەر دەبەن و ژمارەی قوتابیان لەو گوندانە كەمتر لە سێكەسن.
هێندێلە چالاكانی بواری منداڵان بێبەریی ئەوان لە خوێندن بە راستییەكی بێدەنگ ناو دەبەن و رادەگەیەنن كە لێپرسراونیش لەو راستییە چاو پۆشی دەكەن.
هەر لەو پێوەندییەدا ناوەندی ئاماری ئێران لە ساڵی 1385دا رێژەی منداڵانی بێبەش لە خوێندنی نزیك بە سێمیلیۆن ئەژمار كردبوو.
بەپێی دوایین ئامارەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران سەرجەم 12 میلیۆن و 800 هەزار قوتابیی لە ئێران بوونی هەیە.