14 ئەسپی بار هەڵگری کۆڵبەران بە دەست هێزی ئینتزامی بە كوشت چوون
14:53 - 2 سەرماوەز 2711
كوردپا: بەهۆی دەشتیڕیژی راستەوخۆی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر كۆمەڵێك كۆڵبەر و كاسبكاری سەر سنوور، 14 سەر ئەسپی بار هەڵگر بە كوشت چوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئێوارەی سێشەممە رێكەوتی 1ی سەرماوەز لە ناوچەی سەردەشت و لە ئەنجامی هێرشی هێزە نیزامییەكانی ئێران بۆ سەر كۆمەڵێك لە كۆڵبەرانی سەر سنوور، هاووڵاتیەكی خەڵكی گوندی \"قەلەڕەشە\" بەناوی ناسر رەسووڵی بەهۆی دەستڕێژی گوللەی هێزە نیزامییەكان بە توندی بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
لە جەریانی ئەو هێرشەدا 14 سەر ئەسپی بارهەڵگری كۆڵبەرانی سەر سنوور بە دەستڕێژی راستەوخۆی هێزی ئینتزامی بە كوشت چوون.
هاووڵاتییان و دانیشتوانی شار و گوندە سنوورییەكانی كوردستان بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانیان روو دەكەنە كاری پڕ مەترسیی كۆڵبەری و قاچاخی و بەم بۆنەشەوە ساڵانە زۆرێكیان دەكەونە بەر گوللەی هێزە نیزامییەكانی ئێران و دەبنە قوربانی.