128 هاووڵاتیی ناڕازیی بە وشك بوونی گۆلی ورمێ دادگایی كران
19:46 - 23 سەرماوەز 2711
كوردپا: 128 كەس لە هاووڵاتییانی ئازەری شاری تەورێز كەلە ئەنجامی ناڕەزایەتی دەربڕین بە وشك بوونی زەریاچەی ورمێ دەستبەسەر كرابوون، دادگایی كران.
ئەو هاووڵاتییە ئازەرییانە كە ژمارەیان 128 كەس بوو رێكەوتی 22ی سەرماوەز لە لقی 104ی دادگای گشتیی شاری تەورێز بە دادوەریی كیانووش شكوە، دادگایی كراون.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی كردەوە، ئەو هاووڵاتییانە بە كۆمەڵ، واتە30 كەس پێكەوە دادگایی كراون.
ئەو 128 هاووڵاتییە ئازەرییە بە تاوانی تێكدانی نەزمی گشتیی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەكانی شاری تەورێزەوە دەستبەسەر كراون.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئەنجامی بەرایی دادگایی كردنەكە روون نەبۆتەوە.
گۆلی ورمێلە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی كەمتەرخەمیی ئۆرگانە پێوەندیدارەكان و هەروەها هۆكارە سروشییەكان رووی لە وشك بوون كردووە و ئەم مەسەلەیەش بووە هۆی ناڕەزایەتیی خەڵكی ورمێو شارەكانی دەورووبەری.
بەم بۆنەوە لە سەرەتای هاوێنی ئەمساڵ خۆپیشاندانێكی بەرین شارەكانی تەورێز و ورمَیی گرتەوە كە كوژران و بریندار بوونی خەڵكیشی لێكەوتەوە.