123 كەسی دیكە لە سووریە بوونە قوربانی
15:44 - 30 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لە كاتێكدا ئەخزەر ئیبراهیمی بەمەبەستی ئاگربەست سەردانی دیمەشقی كردووە، دژبەرانی حكوومەت سووریە تەئكیدیان كردەوە، رۆژی شەممە 123 كەسی دیكە بەدەستی هێزە ئەمنییەتییەكانی ئەو وڵاتە كوژراون.
زۆرینەی ئەو قوربانییانە بەهۆی بوردومانی ناوچە جیاجیاكانی سووریەوە بوون كە لەلایەن ئەرشتی حكوومەتی سووریەوە ئەنجام دراوە.
لیژنەی هاوئاهەنگیی ناوخۆیی سوریا رایانگەیاند، لەناو كوژراوەكاندا 67 كەسیان لە دیمەشق و دەوروبەری بون، 14 كەس لە سەقبا و 10 كەس لە عەربین، 19 كەس لە حەڵەب، 14 لە دێرەلزور، 9 كەس لە حومس، 7 لە ئەدلەب، 4 كەس لە دەرعا و 3 كەسیش لە حەما كوژراون.
شۆڕشی خەڵكی سووریە بەدژی حكوومەتی ئەو وڵاتە زیاتر لە19 مانگە بەردەوامە و دەیان هەزار كەس هەتا ئێستا كوژراون، چەندین هەوڵی دیبلۆماسیش بۆ كۆتایی هێنان بە قەیرانەكە دراون، بەڵام هەتا ئێستا ئەنجامێكی ئەوتۆیان نەبووە.
پێشتر كوفی سكرتێر ی پێشووی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەلایەن ئەو رێكخراوە و كۆمكاری عەرەبەوە بۆ پرسی ئاشتیی سووریە دەست نیشان كرا و ئێستاش ئەخزەر ئیبراهیمی، وەك نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان و كۆمكاری عەرەبی هەوڵ بۆ ئەم كارە دەدات كە بە شێوەی دیپلۆماسی قەیرانی سووریە چارەسەر بكەن.