12 ساڵ زیندانی بۆ هاووڵاتییەكی كوردی 98 ساڵان/175 ساڵ زیندان بۆ ژمارەیەك هاووڵاتیی كورد
19:41 - 9 سەرماوەز 2711
كوردپا: كۆمەڵێك هاووڵاتیی دەستبەسەر كراوی كورد لە زیندانی ناوەندیی ماكۆ، سەرجەم بە 175 ساڵ زیندانی حوكم دراون و لەنێو ئەو دەستبەسەر كراونەشدا پێرەمێردێكی 98 ساڵان وەبەرچاو دەكەوێت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ژمارەیەك هاووڵاتیی شاری ماكۆ و دەورووبەری لە نێوان ساڵەكانی 1386 ـ 1388 لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی شاری ماكۆوە دەستبەسەر كراون كە سەرجەم بە 175 ساڵ زیندان حوكم دراون.
ئەو هاووڵاتییە كوردانە بە تاوانی هاوكاری لەگەڵ حێزبە كوردییەكانی دژبەری حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراون.
شوناسی دەستبەسەركراوەكان بریتین لە:
ـ حاجی عەلی جەیلان تەمەن 98 ساڵ، سەعید عومەر پوور و عەبدوڵڵا عومەر پوور هەر كامیان 12 ساڵ زیندان
ـ سەعید ئەهۆز، محەممەد عومەرپوور و حەسەن جەیلان هەر كامیان 27 ساڵ زیندان
ـ دەروێش زەندی و ئەردەشیر دەلایی هەر كامیان بە 15 ساڵ زیندان و دوور خستنەوە
ـ حەمید سلێمانی 7 ساڵ زیندانی دوور خستنەوە
ـ رەسووڵ فتووحی 6 ساڵ زیندان
ـ ئەحمەد عەلەم هوولی و حەسەن ئەهوامی سەرجەم 15 ساڵ زیندان
بەپێی دوایین زانیارییەكان ئەو دوازدە دەستبەسەر كراوە بەشێكیان خزم و كەسی یەكترین و لە بوونی هەر چەشنە پارێزەرێك بێبەش بوون.