11 چیرۆكی نووسەرێكی دانماڕكی وەرگێڕدرایە سەر زمانی كوردی
18:26 - 11 بەفرانبار 2711
كوردپا: 11 چیرۆكی \"هانس كریستیەن ئاندرسێن\" نووسەری بە ناوبانگی دانماركی وەرگێردرانە سەر زمانی كوردی.
لەیلا مامی وەرگێری دەقی چیرۆكەكانی \"هانس كریستیەن\"، وەرگێرانی ئەو 11 چیرۆكە بە هەوڵێك بۆ وەبیر هێنانەوەی كاتی منداڵی خۆی دەزانێو وتیشی: وەرگێران بۆ منداڵان لە كوردیدا بە لاوازی دەبینم.
لەیلا مامی بە ماڵپەڕی كورد پرێسی راگەیاندووە، وەرگێران یەكێك لە رێگاكانی دەوڵەمەند كردنی زمان و داب و نەریتی نەتەوەكانە و هەروەها گواستنەوەی شارستانییەتە لە نەتەوەیەكەوە بۆ نەتەوەیەكی تر.
بەوتەی ئەو وەرگێرە، لە بواری ئەدەبیاتی منداڵاندا كەم كاری كراوە و بابەت و چیرۆكی وەرگێردراو لە زمانەكانی ترەوە بە كوردی زۆر كەمە.
ئەو 11 بەرگەی چیرۆكی منداڵان كە كراوە بە كوردی هەر بەرگێكی پێكهاتووە لە 50 لاپەرە.
ئاندرسێن نووسەر ئەو چیرۆكانە لە دایك بووی ساڵی 1805ی زایینیە و لە وڵاتی دانمارك لە دایك بووە و بەرهەمەكانی بە 150 زمانی زیندووی جیهان وەرگێران كراوە.