10 خولەك كوژانەوەی رووناكی لە ئیعتراز بە كوژرانی هاووڵاتیانیی شرناخ
20:06 - 11 بەفرانبار 2711
كوردپا: ئەمشۆ رووناكی ماڵەكانی كوردستانی ئێران بە نیشانەی ئیعتراز و ناڕەزایەتیی دەربڕین بە كوژرانی بەكۆمەڵی 35 هاووڵاتیی مەدەنیی كورد لەلایەن ئەرتشی توركیەوە، دەكوژێتەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە سەقز، لە زۆربەی شارە كوردنشینەكانی كوردستانی ئێران پەیامێك بە sms لە ژێر ناوی كوژاندنەوەی رووناكی ماڵەكان لە نێو هاووڵاتیاندا بڵاو بۆتەوە.
لەو پەیامانەدا داوا لە سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستانی ئێران كراوە، كە كاتژمێر 8ی شەو بەكاتی تاران بۆ ماوەی 10 خولەك چرای ماڵەكانیان بكوژێنەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هێندێهەواڵ بڵاو بوونەتەوە كە باس لە خۆپیشاندانێك لە رۆژی سێشەممە 13ی بەفرانبار كاتژمێر 9ی بەیانی لە شارەكانی تاران و ورمێبە مەبەستی ئیدانە كردنی ئەو هەوڵەی حكوومەتی توركیە دەكات.
لەو تۆڕە كۆمەڵایەتییانەدا هاتووە كە خەڵكی بۆ نارەزایەتیی دەربڕین لە بەر دەم باڵوێزخانەی توركیە لە تاران و ورمێدا كۆ دەبنەوە.
فڕۆكە جەنگییەكانی ئەرتشی توركیە رۆژی 8ی بەفرانبار ژمارەیەك لە كوڵبەرانی كوردیان لە ناوچە سنوورییەكانی شرناخی كوردستانی توركیە بوردومان كرد و لە ئەنجامدا 35 هاووڵاتیی بی دیفاعی كورد گیانیان لە دەست دا.