ئەیووب مووسا و هاوڕێ خوارەزم بە دانانی بارمتە لە زیندانی شنۆ ئازاد کران

10:28 - 4 رەشەمه 2721

ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەمە، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئەیووب مووسا" و "هاوڕێ خوارەزم" خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران.

ئەیووب مووسا بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تەمەنی و هاوڕێ خوارەزم بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان ئازاد کراون.

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندان، ئەو دووهاووڵاتیییە کوردە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزران.

ڕۆژی هەینی  ١٧ی بەفرانبار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردبوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی ‌وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە: هاوڕێ خوارەزم و ئەیووب مووسا