ئەگەری لە سێدارەدانی سێ زیندانیی کورد لە زیندانی ورمێ

22:18 - 4 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: سێ زیندانیی کورد بە مەبەستی بەڕێوەچوونی حوکمی ئێعدام کردنیان بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی جۆزەردان، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، سی هاووڵاتیی کوردیان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام کردنیان بۆ ژووری تاکەکەسی گواستەوە.

شوناسی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە \"عۆسمان حەسەنی\" خەڵکی شاری سەردەشت،\"سەلاحەدین شەفیعی کیا\" و ڕەمەزان موختاری\" خەڵکی شاری ورمێ ڕاگەیەندراوە.

\"سزای پەیوەندییدار بە مادەی سڕکەر\" هۆکاری دەرکردنی ئەو حوکمە لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بووە.