ئەهواز؛ هاووڵاتییەکی کامیارانی بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان گیانی لەدەست دا

ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەرمانان، هاووڵاتییەک بە ناوی "کورش گودەرزی" کوڕی عەلی خەڵکی گوندی "مێسووراو"ی کامیاران، بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئینتزامییەکان بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاخ، تەقەیان لەو هاووڵاتییە کوردە کردبوو.

جەنازەی کورش گودەرزی ڕەوانەی پزیشکی یاسایی کراوە و هەتا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.