ئەنستیتۆی ئەحمەد خانی لە ورمێ ناوی کوردی بۆ منداڵان هەڵدەبژێرێت
18:26 - 12 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: ئەنستیتۆی ئەحمەدی خانی لە ورمێ داوای لە سەرجەم هاووڵاتیان کردووە کە ناوی کوردی بۆ منداڵەکانیان هەڵبژێرن.
بەپێێ هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەنستیتۆی فەرهەنگیی ئەحمەدی خانی لە راگەیەندراوێکدا داوای لە سەرجەم هاوولاتیانی دانیشتووی پارێزگای ورمێ کردووە کە ناوی کوردی لە منداڵەکانیان بنێن و لەو پەیوەندییەدا پشتیوانی و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان بکەن.
لە درێژەی ئەو راگەیەندراوەدا هاتووە کە ئەنستیتۆی ئەحمەدی خانی ئاسانکاری بۆ سەرجەم ئەو کەسانە دەکات کە خوازیاری هەڵبژاردنی ناوی کوردی بۆ منداڵەکانیانن و بۆ ئەم مەبەستە پێویستە هاووڵاتیان سەردانی ئەو ناوەندە لە شاری ورمێ بکەن.
هەروەها ئەنستیتۆی فەرهەنگی و هونەریی ئەحمەدی خانی لە نامەیەکیشدا داوای لە ئیدارەی تۆمار کردنی باری کەسیەتیی پارێزگای ورمێ کردووە کە هاوکاریی هاووڵاتیان لەمەڕ هەڵبژاردنی ناوی کوردی بۆ منداڵەکانیان بکەن.
ئەنستیتۆی فەرهەنگی و هونەریی ئەحمەدی خانی ساڵی ١٣٨١ بە وەرگرتنی مۆلەتی یاسایی لە وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادەوە دامەزراوە کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەو ناوەندە فەرهەنگییە، گرینگی و بڕەودان بە رۆشنبیری و کولتووری کوردییە.
ئەو ئەنستیتۆیە لە ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵی رابردوودا چەندین چالاکیی فەرهەنگی و رۆشنبیریی وەک کردنەوەی دەیان خولی فێرکاریی زمانی کوردی، رێز گرتن لە هونەرمەندان و شاعیران و یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوانی ئەنجام داوە.