ئەندامێکی لێژنەی عیلمیی زانکۆی ڕازی کرماشان لە سەر کار دەرکرا

15:34 - 6 بەفرانبار 2716
ئاژانسی کوردپا: زانکۆی کرماشان، حوکمی مەئمورییەتی ئەندامێکی لێژنەی عیلمی ئەم زانکۆیەی که مەئموورییەتی بۆ وەزاڕەتی فەرهەنگ و ئیرشادەوە پێ ئەسپێردرابوو، هەڵوەشاندەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەرپرسانی زانکۆی ڕازیی کرماشان، \"ئیبڕاهیم ڕەحیمیی زنگەنە\"یان لە لێژنەی عیلمی ئەم ناوەندەی خوێندنی باڵا دەرکرد.

ناوبراو بۆ ماوەی چەند ساڵ بەرپرسایەتی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسڵامیی پارێزگای کرماشانی لە ئەستۆ بووە.

ماڵپەڕی \"ماف نیوز\"، هۆکاری لەسەر کار لابردنی ڕەحیمیی زەنگەنە\"ـی بۆ جیاوازیی بیروڕای ناوبراوی لەگەڵ ڕیفۆرمخوازە توندئاژۆکان\" ڕاگەیەندووە.

\"\"
ئیبڕاهیم ڕەحیمیی زنگەنە
ڕیفۆرمخوازە توندئاژۆکان،چەند مانگ پێش ئێستا هەوڵی لەسەر کار لابردنی دوکتور ڕەحیمیی زنگەنەیان لە بەڕێوەبەریی گشتیی ئیرشاد ئیسلامیی پارێزگای کرماشان دابوو، بەڵام دوای ماوەیەک، بە هەڵوەشاندنی حوکمی مەئمووڕییەتی دوکتور ڕەحیمی، توانیان ئەم بەرپرسایەتییه لەناوبراو بستێنەوە.

دوکتور ڕەحیمیی زەنگەنە، بڕوانامەی دۆکتۆرای زمان و ئەدەبیاتی فارسی و بیرۆکەی ناسیۆنالیستی هەیه.

بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی چاودێریی و پشکنینی پارێزگای کرماشان و پێشنوێژی هەینی گیلانی غەرب دوو کەسن کە ئەگەری هەیە بەرپرسیارەتی بەڕێوەبەری گشتیی ئیرشادی ئیسلامیی ئەو پارێزگایە بگرنە ئەستۆ.