ئەندامێکی سپای پاسداران لە شاری ورمێ کوژرا

13:50 - 23 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: ئەندامێکی خۆجێیی سپای پاسداران لە ناوچەی مەرگەوەڕی شاری ورمێ کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەشەمە، ئەندامێکی خۆجێیی سپای پاسداران بە ناوی\"مامڵ محەممەدی\" کوڕی جەمیل خەڵکی گوندی\"باوان\"سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ لەلایەن کەسانێکی نەناسراوە کوژرا.

ئەو ئەندامەی سپای پاسداران بە هۆی دەستڕێژی گوللە و قورسی برینەکەیەوە کوژراوە.

هەڵۆکانی زاگرۆس کوشتنی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانی بە ئەستۆ گرتووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەمە، ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی \"عەلی قادری\" لە جاددەی بانە_سەقز کوژراو هەڵۆکانی زاگرۆس لە بەیاننامەیەکدا کوشتنی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانی بە ئەستۆ گرت.