ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لەسلێمانی کوژرا + وێنە

22:05 - 8 جۆزەردان 2713
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی سەرپێڵ زەهاو و ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە زەبری چەک لە شاری سلێمانی کوژرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێشەمە رێکەوتی ٧ی جۆزەردان کەسێک بەناوی \"مەنسوور عینایەتی\" تەمەن ٥٦ ساڵ و خەڵکی ناوچەی سەرپێڵ زەهاو\"ی سەربە ئوستانی کرماشان و دانێشتووی وڵاتی دانمارک لەبەردەم دادگای کۆنی شاری سلێمانیدا بەدەستی کەسێک گیانی لێ ئەستێندراو بکوژەکەی لەلایەن \"پۆلیس\"ەوە دەستبەسەر کرا.

\"13012.jpg\"
مەنسوور عینایەتی

ئەو هاوڵاتییە کوردەی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو بۆ هەندێک کاروباری شەخسیی خۆی سەردانی باشووری کوردستانی کردبوو کە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە شاری لێمانی کوژرا.

مەنسوور عینایەتی ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بووە و ماوەی ١٥ ساڵە هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکەی نیشتەجێی وڵاتی دانمارک بووە.