ئەندامانی شۆرای یەكێك لە گوندەكانی مەریوان بە نیشانەی ئیعتراز دەستیان لە كار كێشایەوە
16:06 - 20 بەفرانبار 2711
كوردپا: دوا بەدوای كەمتەرخەمی لێپرسراوانی حكوومەتی بە ویستی شۆرای ئاوایی \"نێ\" سەر بە مەریوان سەرجەم ئەندامانی شۆرای ئەو گوندە بە نیشانەی ئیعتراز دەستیان لەكار كێشایەوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا لە مەریوان، ئەو ئەندامانەی شۆرای ئاوایی \"نێ\" دەست لەكار كێشانەوەی خۆیان بە فەرمانداریی شاری مەریوان راگەیاندووە.
هەواڵنێری كوردپا لە درێژەدا وتی: هۆكاری دەست لە كار كێشانەوەی ئەو ئەندامانەی شۆرا دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی خزمەتگوزاری و بوونی رێژەیەكی زۆری بێكار و نەبوونی دەرەتانی كار.
درووست كردنی كێشە و ئاستەنگ بە مەبەستی چالاكیی هاووڵاتییانی ئەو گوندە لە بازاڕچەی سنووریی مەریوان یەكێكی دیكە لە هۆكارەكانی دەست لە كار كێشانەوەی ئەو ئەندامانەی شۆرایە.
گوندی \"نێ\" لە نزیك سنووری باشماخ ی مەریوان هەڵكەوتووە و كاری كوڵبەری تەنیا دەرەتانی دابین كردنی خەرجی رۆژانەی هاووڵاتییانی ناوچە و بە تایبەتی گوندی\"نێ\"یە.
كاری كوڵبەری لە سنوورەكانی كوردستان پیشەیەكی مەترسیدارە و رۆژانە ژمارەیەك هاووڵاتیی بێدیفاع لە ئەنجامی دەستڕێژی هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران دەبنە قوربانی.
هاووڵاتییانی كورد بەهۆی نەبوونی دەرەتان و بە ناچاری ئەو پیشە پڕ مەترسیدارەیان هەڵبژاردووە.