ئەندازیارێکی خەڵکی شاری نه‌غه‌ده به‌ناچار وڵاتی به‌جێ هێشت
15:30 - 2 سەرماوەز 2717
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی ناسراوی کورد بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی زێدی خۆی بەجێهێشت.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەندازیار هەمزە شێخی، ناسراو بە \"کەیوان\" بە هۆی گوشارەکانی ئیتلاعاتی سپای شاری نەغەدە بە ناچاری زێدی خۆی بە جێهشت و ڕووی لە یەکێک لە وڵاتانی ئۆرووپایی کرد.
ئەم چالاكی مهدهنیو مافی مرۆڤییە کە دانیشتووی شاری نه‌غه‌ده بوو، به‌هۆی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوەکانی مافی مرۆڤ له دەروەی وڵات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای حکوومەتی ئێرانه‌وه دەستبەسەر و دوای دانانی بارمته به ناچار وڵاتی به‌جێ هێشتووە.
هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی کوردپا باس لەوە دەکات کە، ئەم ئەندازیارە کوردە، له چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
بەپێی هەواڵەکان ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای شاری نەغەدە، چه‌ند رۆژ پێش له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا داوای لێ ده‌كه‌ن كه به پاسپۆرته‌كه‌یه‌وه خۆی به ئیداره‌ی ئیتلاعات بناسێنێ، دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو ئه‌و كاره ناكا، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی به مه‌به‌ستی دهستبهركردنهوهی ناوبراو هێرش ده‌كاته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه له‌و كاته‌دا له ماڵه‌وه نابێ‌و هێزه‌كانی حکوومەتی وێڕای سووكایه‌تییه‌كی زۆر به هاوسه‌رو منداڵه‌كانی، كهلو په‌لی ماڵەکەی تێکدەدەن و پاسپۆرتی ناوبراو په‌یدا ده‌كه‌ن و به ژن‌و منداڵه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر تا ٢٤ كاتژمێری دیكه خۆی ته‌حویل نه‌دا ئه‌وا هه‌موویان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه هه‌مزه شێخیو بنه‌ماڵه‌كه‌ی له نیوه‌شه‌ودا شار به‌جێ دێڵن‌و دوای چه‌ند رۆژ مانه‌وه له ورمێ، هه‌ر یه‌ك به رێگایه‌ك سنوور دهبڕنو وڵات به‌جێ دەهێڵن.
ئەو ئەندازیارە کوردوە، ١٤ی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩١، بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ دهستبهسهرو دواتر به دانانی بارمته‌ى 100 میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا. ناوبراو له‌و 15 رۆژه‌دا به توندترین شێوه ئه‌شكه‌نجه دراو له‌ژێر ئەشكهنجهدا به‌شێك له \"له‌گه‌ن\"ی ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕا.
له مانگی بانه‌مه‌ڕی ساڵی ٩٢ جارێکی دیکە و بۆ ماوەی ٤ رۆژ له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی نه‌غه‌ده ده‌ستبه‌سه‌ر كرا؛ هەروەها ساڵی ٩٣ جارێکی دیکە بۆ ماوه‌ی ٣ مانگ‌و ١٠ رۆژ له زیندانی نه‌غه‌ده ده‌ستبه‌ر كرا.
پێشتریش له \"خه‌زه‌ڵوه‌ر\"ی ٩٦، ماوه‌ی ٥ رۆژ له ئیتلاعاتی سپای نه‌غه‌ده ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا \"ئێعتراف نامه‌یه‌ك\"یان پێ ئیمزا كردووه كه هاوكاريی حیزبه كوردستانییهكانو رێكخراوەکانی مافی مرۆڤ لە دەرەوەی وڵاتی كردووه تا بە دۆسیە سازی لەو پەیوەندییەدا، جارێکی دیکە ڕەوانەی زیندان بکرێت.
هه‌مزه شێخی كارناسی ئه‌ندازیاریی كامپیۆتێر، كه یه‌كێك له چالاكه مه‌ده‌نییه ناسراوه‌كانه به‌رده‌وام تۆمه‌تی دژه شۆڕ‌شیان له‌پاڵی داوه ئه‌مه لهحاڵكدایه كه چالاكییه‌كانی ناوبراو له‌م چوارچێوه‌دا بووه:
به‌رپرسی به‌شی فه‌ننی‌و فێركردن له ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بیی هه‌تاو له نه‌غه‌ده، بهرپرسو نوێنه‌ری رێكخراوی مافی مرۆڤی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خاوه‌نی چه‌ندین وتار له مانگنامه‌ی مه‌هاباد و بڵاوكراوه‌ی \"هه‌تاو\" سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بیی هه‌تاو، به‌شداری له چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی ـ فه‌رهه‌نگیی \"پڕشنگی گه‌لاوێژ\" له شاری شنۆ، \"كانوونی فه‌رهه‌نگیی عێرفان\" له نه‌غه‌ده‌و چه‌ندین رێكخراوی دیكه.