ئەنجوومەنی مافی مرۆڤ: ساڵی 2011 خراپترین ساڵ بۆ كوردەكانی توركیە
19:52 - 28 سەرماوەز 2711
كوردپا: رێكخراوی مافی مرۆڤی ئەستەمبۆڵ لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردەوە، ساڵی 2011 وەكوو خراپترین ساڵ بۆ كوردەكانی توركیە لە پێوەندیی مافی مرۆڤدا بوو.
لە راپۆرتی \"ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی ئەستەمبۆڵ\"دا وێڕای ئاماژە بە ویستی بەردەوامی هاووڵاتییانی كورد لە توركیە بە مەبەستی چاكسازی لەو وڵاتە و پێشگیری لە پێشێل كردنی مافی مرۆڤ، ساڵی 2011ی وەكوو خراپترین ساڵ بۆ كوردەكانی ئەو وڵاتە وەسف كردووە.
ماڵپەڕی كورد پرێس بڵاوی كردەوە، بەپێی ئەو ئامارانە لە ساڵی 2011دا زیاتر لە330 كەس لە ئەنجامی تێكهەڵچوونە چەكدارییەكان گیانیان لە دەست داوە.
لە درێژەی راپۆرتەكەدا هاتووە، نزیك بە 3800 كەس لە لایەنگرانی حیزبی ئاشتی و دێمۆكراسی (BDP) لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی توركیەوە لە ساڵی 2011 دەستبەسەر كراون.
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ئەستەمبۆڵ دا هاتووە، لە یەك مانگی رابردووە هەتا ئێستا 812 كەس خراونەتە ژێر توندترین ئەشكەنجە و 6 خۆپیشاندەریش گیانیان لەدەست داوە.
هەروەها دەستبەسەر كردنی 71 رۆژنامەوان بە تاوانی هاكاڕێلەگەڵ KCK لە نموونەكانی پێشێل كردنی مافی مرۆڤن لەلایەن حكوومەتی توركیەوە.