ئەنجومەنی ئەدەبیی نۆدشە کۆڕێکی شێعر خویندنەوەی بەرێوە برد+وێنـە

14:52 - 20 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: رێوڕەسمی \"خولێوە چەنی شێعرێ\" لەلایەن نووسەران و ئەدیبانی ناوچەی هەورامان لە شاری نۆدشە بەرێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ لەکۆتاییەکانی حەفتەی رابردوودا بە بەشداریی ئەدیبان و نووسەرانی شار و گوندەکانی ناوچەی هەورامان کۆڕێکی شێعر خوێندنەوە لە شاری نۆدشەی سەربە ئوستانی کرماشان بەڕێوەچوو.

لەو رێوڕەسمە ئەدەبییەدا، سەرەتا شێعرێکی شێرکۆ بێکەس لەلایەن بەرپرسی شۆرای شاری نۆدشەوە خوێندرایەوە و پاشان کۆمەڵێک لەشاعیرانی هەست ناسکی ناوچەی هەورامان وەکوو موئمین یەزدانبەخش خەڵكی پاوە، فەتحوڵڵا رەزایی خەڵکی داریان، محەممەد رەشید ئەمینی خەڵکی نووریاو، عەتا حەیدەری (خەمبار)، محەممەد کەریمی، هەمزە ئەحمەدی (بێدەنگ)، ئومید حوسێنی، علی فەتحی خەلکی نۆدشە لەو کۆڕە شێعرییەدا بەشداربوون، کە نوێترین بەرهەمە شێعرییەکانی خۆیان خوێندەوە.

\"18281.jpg\"
هەروەها لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا، موئمین بروومەندی شاعیری خاوەن ئەزموون و هەست ناسکی کورد شێعرێکی لە سەر تووشبوون بە ماددە هۆشبەرەکان خوێندەوە، کە سەرنجی تێکڕای بەشدارانی ئە وکۆرە شێعرییەی بۆلای خۆی راکێشا.

لە بڕگەیەکی ئەو کۆڕە ئەدەبی و شێعرییەدا سوهەیب حوسێنی تەمبوور ژەن، و مێهیار ئەمینی ژەنیاری دەف، کە سەربە گروپی مۆسیقای \"هەناسە\" بوون، کۆڕەکەیان رازاندەوە.

ئەو رێوڕەسمە رۆژی پێنج‌شەممە لە ساڵۆنی کۆبوونەوەکانی مەکۆی فەرهەنگی – هونەریی شاری نۆدشە بەڕێوەچوو.

وێنە: حەمید نووری

\"18289.jpg\"

\"18291.jpg\"

\"18284.jpg\"

\"18285.jpg\"

\"18283.jpg\"

\"18282.jpg\"

\"18287.jpg\"

\"18286.jpg\"

\"18290.jpg\"

\"18288.jpg\"