ئەنجومەنی ژنانی مەریوان: خۆکوژی ژنان لەئێران دەرخەری توندوتیژی و نایەکسانییە
13:45 - 17 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی مەرگی گوماناوی کچێکی خەڵکی شاری مەهاباد و دەنگدانەوەی لە میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا، ئەنجومەنی ژنانی مەریوان لەبەیاننامەیەکدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خوازیاری بە سزاگەیاندنی تاوانباران بووە.
لە بەیاننامەکەدا کە نوسخەیەکی بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا گەیشتووە باس لەوە کراوە، لە هەر کۆمەڵگەیەکدا کە بنەما و پێکهاتەکان لەسەر نایەکسانی و نادادپەروەری دژی ژنان بونیاد نرابێت، توندوتیژییەکان روو لەزیادبوون دەکەن و تەنانەت هێندێ دیاردەی قێزەونیش سەرهەڵدەدەن.
لەبەیاننامەکەدا هاتووە، توندوتیژی دژی ژنان کە سەرچاوە گرتوو لە کۆمەڵگەی پیاوسالارییە، مێژووییەکی دوور و درێژی هەبووە و هەتا ئێستاش ژنانی لە سەرەتاییترین مافەکانیان کە ژیانێکی ئاساییە بێبەش کردووە.
ئەنجومەنی ژنانی مەریوان لە درێژەدا باسییان لەوەش کردووە، لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا چەندین حاڵەتی مەرگی گوماناوی کەسانیکی وەکوو سەحەر چوێنی، شەیدا حاتەمی، لەسیدارەدانی رەیحانە جەباری و چەندین حاڵەتی دیکەی پژاندنی تێزاب لە ئیسفەهان رووی داوە و ئەمڕۆکەش شایەتی خۆکوژی فەریناز خوسرەوانین کە هەمووی ئەوانە دەرخەری توندوتیژی و نایەکسانی لە کۆمەڵگەی ئێرانن.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، نەبوونی ئەمنیەت لەناوماڵ و لەدەرەوە بۆ ژنان، لەو هۆکارانەن کە گیان لەدست دانی ژنانی بە دوای خۆیدا هێناوە.
لە بەیاننامەکەدا نووسراوە، هەمووی ئەو رووداوانە لەحاڵێکدان کە نە تەنیا ناوەندە پێوەندیدارەکان هیچ هەوڵیکیان بۆ کەم کردنەوە و چارەسەریی ئەو پرسە نەداوە، بەڵکوو ڕۆژ لە دوای رۆژیش شایەتی پەرەسەندنی توندوتیژییەکان بەدژی ژنان لە ئێران و کوردستانین.
ئەنجومەنی ژنانی مەریوان لە بەیاننامەکەدا وێرای دەربڕینی هاوخەمی و مەحکووم کردنی کوشتنی ژنان و مەرگی فەریناز خوسرەوانی، خوازیارە کە ئەنجومەن و چالاکانی مافی مرۆڤ و بەرپرسانی حکوومەتی هەوڵەکانیان بە مەبەستی سزادانی تاوانباران بخەنە گەڕ.
ئەو ئەنجومەنە لەکۆتایی بەیاننامەکەشدا چوار داواکاریی روو بە ناوەندە پێوەندیدارەکان خستووەتەڕوو کە بریتین لە:
ــ بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی فەریناز خوسرەوانی
ــ دابین کردنی ئەمنیەت و کەش و هەوایەکی لەبار بۆ ژنان
ــ دابین کردنی شوێنی تایبەت بۆ ژنانی لێقەوماو
ــ کۆتایی هێنان بە روانینی ئەمنیەتی بۆ سەر چالاکییەکانی ژنان لە کوردستان