"ئەنجومەنی فەرهەنگی و ئەدەبیی کورمانج" لە زانكۆكانی ورمێ نێگەرانی لەناوچوونی گۆلی ورمێن
16:29 - 1 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا:\"ئەنجومەنی فەرهەنگی، ئەدەبیی كورمانج\" لە زانكۆكانی ورمێ، لەمەڕ مەترسیی وشك بوون و لەناوچوونی گۆلی ورمێلە نامەیەكدا نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە.
نوسخەیەك لەو نامەیە بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا گەیشتووە
دەقی نامەكە:
رۆڵە بە ویژدانەكانی كورد!
خوێندكارانی بەڕێز!
وڵاتی ئێمە، كوردستان بە سەدان ساڵە كەوتۆتە ژێر سێبەری رەشی دوژمنان. لە سەردەمی سەفەوییەكانەوە هەتا ئێستا، بە داماوی رامانبواردووە. كام بنەماڵەی كوردە كە لەبەر دوژمنانی كورد ساتێك حەسابێتەوە. مێژوو پێشانی داوە هەر دەسەڵاتێك كە بە سەرماندا زاڵ بووە، هەموو هەوڵی خۆی وەگەڕ خستووە كە ئێمە وەكوو نەتەوەیەك نەمێنین و مێژووەكەمان ون بێ. بۆ ئەو كارەش خۆیان لە زۆر شێوازگەی جۆراوجۆری هێرش بەدژی ئێمە نەپاراستووە. دەیانهەوێ مێژووی ئێمە بسڕنەوە و سروشتی سەرنجڕاكێشی شار و لادێیەكانی كوردستان لەبەین بچێ.
ئەوڕۆش باسی ئەوە هەیە كە ئەو بڕە بوودجەیەی سەركۆماری ئێران بۆ پێشگیری كردن لە رەوتی فەوتانی گۆلی ئوورمییە دابینی كردبوو، نەدراوە و وەكوو دیارە دەیانهەوێ پشت گوێی بخەن.
گۆلی ئوورمییە، ئەوندە گریا، هەتا ئاوەكەی وشك بوو. دیسان گریا هەتا ئەوجار لە جێگای فرمێسك، خوێنی سووری لێ دەڕژێ.
ئێمە وەكوو \"ئەنجومەنی فەرهەنگی، ئەدەبیی كورمانج\"ی زانكۆكانی ئوورمییە لەسەر ئەو باوەڕین كە دەسەڵات نایهەوێ سروشتی كوردستان وەكوو پێشوو بمێنێ و لەمێژە بەرنامەی بۆ داڕشتووە كە دیمەنە جوانەكانی كوردستان لە بەین ببا.
ئێمە بەناوی خوێندكارانی كورد لە زانكۆكانی ئوورمییە، پشتیوانیی خۆمان بۆ هەرچەشنە ناڕەزایەتی دەربڕین و هەروەها هەڵهێنانی هەنگاوێك لەپێناو چارەسەریی ئەو كێشەیە لەسەر لەشی وڵاتەكەمان پێشان دەدەین. دوژمنانی كوردیش ئاگاراد دەكەینەوە كە ئیتر لەوەو بەدوا ناتوانن بە سیاسەتی رەشی خۆیان، گەل بچەوسێننەوە. گەل خەبات دەكا و سەری لە پێناوی وڵاتدا دادەنێ. گەل تێدەكۆشێ هەتا رۆژێك بێ و بە تێكۆشانی لاوانی كورد، ببێتە خاوەنی بڕیار و ئیرادەی خۆی.
\"ئەنجومەنی فەرهەنگی، ئەدەبیی كورمانج\" لە زانكۆكانی ئوورمییە
1ی گەلاوێژی 1391