ئەمیر بایەزیدی ئازەر بە دانانی بارمتە لە زیندانی مەهاباد ئازاد کرا

23:25 - 19 رێبەندان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ۱۹ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمیر بایەزیدی ئازەر"، کوڕی مستەفا و خەڵکی گوندی "لەج" سەر بە مەهاباد، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ۱ی ڕێبەندان، ئەو هاووڵاتییە پاش کۆتایی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرابوو.

ڕۆژی شەممە ۲۷ی بەفرانبار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.